نوێترین بابەت

Tuesday 12 July 2022

بەرنامەیەکی ناوازە بۆ تۆمارکردنی چالاکیەکانت بە شێوەی ڤیدیۆ

بەرنامەیەکی ناوازە بۆ تۆمارکردنی چالاکیەکانت بە شێوەی ڤیدیۆ


زۆربەی بەشداربووانی سۆشیاڵ میدیا حەز بەشێركردنی چالاكییەكانی ڕۆژانەیان دەكەن لەگەڵ هاوڕێكانیان، بۆ ئەم مەبەستە ئەپی(ڕیلیڤ)ئەپێكی زۆر ناوازەو تایبەتە بۆ ئەمكارە. ئەپەكە لەتوانایدایە چالاكییەكانی وەكو: ڕۆیشتن بەپێ، پاسكیلسواری، سەركەوتن بەسەر چیاو شاخەوانی، خلیسكانێی سەربەفر، سكێت. بەشێوازێكی ناوازەو سەرنجڕاكێش بەشێوەی ڤیدیۆیی تۆماربكات بۆت.


گرنگی ئەم ئەپە لەوەدایە دەتوانی وێنەی خۆت لە كاتی ئەنجامدانی چالاكییەكە بخەیتە سەرڤیدیۆكە، هەروەها لە كۆتایی ڤیدیۆكەشدا بەشێوەی نووسین لەبەشی سەرەوەی ڤیدیۆیەكە زانیاری تەواو لەبارەی چالاكییەكە دەخاتەڕوو، جگە لەوانەش بە سێ خێرایی جیاواز دەتوانی ڤیدیۆكە سەیڤ بكەیت تاوەكو گونجاو بێت بۆ تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بەویستی خۆت، هەروەها پاش تۆماركردنی چالاكییەكە دەتوانی ڤیدیۆكە داونلۆد بكەیت و وەكو ئەرشیفێك لایخۆت بیپارێزیت. تاقیبكەنەوە دڵنیام زۆر بەدڵت دەبێت


                             لینکی ئەپەکە بۆ ئەندۆید                                  


      

               لینکی ئەپەکە بۆ ئایفۆن                     



No comments:

Post a Comment