نوێترین بابەت

Monday 11 July 2022

ساڵی ٢٠٢٣ سیستەمی ویندۆز ٨.١ کۆتایی پێدێت

 

 
ساڵی ٢٠٢٣ سیستەمی ویندۆز ٨.١ کۆتایی پێدێت
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەمزوانە ئاگاداری بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی ویندۆز ٨.١ دەنێرێت دەربارەی کاتی کۆتای هاتنی پشتگری کۆمپانیا بۆ ئەم سیستەمە, پشتگیری سیستەمی ویندۆز ٨.١ کۆتای دێت لە ڕۆژی ٨ مانگی ١ ساڵی ٢٠٢٣
ویندۆز ٨ ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە، یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی بەکارهێنەران نەمانی بەشی لیستی ستارت بوو، مایکرۆسۆفت ناچاری
لە ساڵی ٢٠١٣ ویندۆز ٨.١ بڵاوکردەوە، هەندێک لە کێشەکانی ویندۆز ٨ چارەسەر کرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کێشەکانی ویندۆز ٨ و ٨.١ کۆتای نەها، تا لەهاوینی ساڵی ٢٠١٥ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سیستەمی بەگەڕخستنی ویندۆز ١٠ بڵاوکردەوە، لەئێستادا نوێترین وەشانی ویندۆز بریتییە لە ویندۆز یازدە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان مایکرۆسۆفت بەمزوانە ئاگاداری بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز ٨.١ دەنێرێت سەبارەت بە کۆتایی هاتنی پشتگیری کۆمپانیا بۆ ئەم سیستەمە، لەراستیدا لە ساڵی ٢٠١٨ کۆتایهات بە زیادکردنی نوێکاری بۆ سیستەمی ویندۆز ٨.١ وە لەساڵی ٢٠٢٣ بەیەکجاری کۆتایی دێت بەپشتگری و چاکسازی لە ویندۆز ٨.١ دا.
بەپێی ناوەندی ستات-کاونتەر تەنها لەسەدا ٣.٠٦ کۆمپیوتەرەکانی جیهان ویندۆس ٨.١ لەسەر جێگیر کراوە.
بەپێی سەرچاوەی زێد دی نێت کۆمپانیای مایکرۆسۆفت مانگی حەوتی ئەمساڵ دەست دەکات بە ناردنی ئاگاداری بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز ٨.١ وە شایەنی باسە لە بەرواری
١٤ ی ١٠ ساڵی ٢٠٢٥ ویندۆز ١٠ کۆتای بە پشتگیری کردنی دێت لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە.
لەکۆتایدا دەڵێین هەر چۆنێک بێت ویندۆز ٨ و ٨،١ یەکەم سیستەمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بوو کە پشتگیری تەچ-پادی دەکرد واتە شاشەی لەمسی دەکرد، وە چارەسەر بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز ٨ و ٨.١ ئەوەیە کە سیستەمەکانیان بۆگۆرن بۆ 
سیستەمی ویندۆز ١٠ یان یازدە

وەرگێڕدراوە Techspot ئەم بابەتە لە ماڵپەری 

 هەموو ماڵپەڕ و شوێنێک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی ئەم 
بابەتانە بە مەرجێک ئاماژە بە سەرچاوەکەی بدات  


No comments:

Post a Comment